بەهۆی بێئاوییەوە

پیر و گەنجی گەڕەکی سەرکارێزی مامزاوە گردبوونەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ماوەی زیاتر لە مانگێێکە بەشێک لە دانیشتووانی گەرەکی سەرکارێزی مامزاوە کێشەی کەمئاویان هەیە و ئەمشەو گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

کێشەکە بەهۆی بڕانی کارەبای موەلیدەوەیە لەسەر بیری گەڕەکەکە.

عەونی محەمەدئەمین دانیشتوویەکی سەرکارێزی مامزاوایە بە 964ـی وت، “ئێمە بەهۆی کێشەی بێئاوی جێگا نەماوە پەیوەندی پێوە نەکەین، هەموویان خۆیان لێ دەپارێزن دەڵێن کێشەی ئێمە نییە، تەلەفونمان بۆ ئاوبار کردووە دەڵێن ئەگەر بیرەکە تێکچووە دێین چاکی دەکەین، بەڵام کە کارەبای نادرێتێ کێشەی ئێمە نییە”.

باسی لەوەشکرد، “کارەبای موەلیدەیان لەسەر بیرەکە بڕیووە و بە کارەبای نیشتیمانیش ئاومان ناگاتێ، ئێمە لەو نێوانە بێئاو ماوینەتەوە، زستان و هاوین ئێمە ئاو دەکڕین”.

لەسەر کێشەی کەمئاوی ئەو گەڕەکە پەیوەندیمان بە رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێرەوە کرد و بۆ 964 وتی، تائێستا لەگەڕەکی سەرکارێزی مامزاوە پەیوەندی بە ئێمەوە نەکراوە کە کێشەی کەمئاوییان هەیە، بەڵام ئەگەر کێشەیەکیش هەبێت لەوانەیە لە کارەبای بیرەکەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەولێر دەیەوێت كێشەی بێئاوی ماڵان چارەسەر بكات

هەولێر دەیەوێت كێشەی بێئاوی ماڵان چارەسەر بكات