بەهۆی سەرکەوتنی کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد 

سەرۆکی هەرێم ستایشی مەزڵوم عەبدی دەکات 

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ کۆنفرانسی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە بەشداری لایەنە کوردیەکان بەرێوەچوو، سەرۆکی هەرێمیش پەیامێکی ستایش و دەستخۆشی لە مەزڵومعەبدی بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆک هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، ستايش و ده‌ستخۆشى بۆ مه‌زلووم عه‌بدى و ENKS و هه‌موو ئه‌و خوشك و برايانه‌ى كاريان بۆ ئه‌نجامدانى ئەو کۆنفرانسەی له‌ سووريا کردیان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسه‌كه له‌ هه‌مووان ده‌كه‌م كه‌ مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆره‌ و دڵى گه‌لى كوردستانى له‌ هه‌موو شوێنێك خۆش كرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هيوادارم ببێته‌ هۆى پته‌وكردنى یەکڕیزی و یەک هەڵوێستیی کورد كه‌ تاقه‌ رێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده‌ له‌ سووريا”.

نیچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كمان بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌ و بۆ مافه‌ ره‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتى له‌ سووريا و ناوچه‌كه‌ دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.

ئەمڕۆ شەممە 26.4.2025، کۆنفرانسەکە لە رۆژئاوای کوردستان بە بەشداری مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و هەردوو پارتی “پەیەدە و ئەنەكەسە” و نوێنەری هەریەكە لە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و بەشداریكردنی 400 ئەندام لە قامیشلۆ ئەنجام درا.

ئەنجامنامەی یەکڕیزی؛ بڕگە بنەڕەتی و بڕیارەکانی خۆی را...

ئەنجامنامەی یەکڕیزی؛ بڕگە بنەڕەتی و بڕیارەکانی خۆی راگەیاند