"بەردەوام دەگەڕام"

ئەو گەنجەی لە دەڤەری سۆران بزرببوو رەتیدەکاتەوە خەوتبێ

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەو گەنجەی ئێوارەی دوێنێ لە دەڤەری سۆران بۆ چەند کاتژمێرێک لە کەسوکاری بزرببوو، نەخەوتووە و بەقسەی خۆی، هاوڕێیەکانی لێ ونبووە و بەردەوام بەدوایاندا گەڕاوە.

لە دەڤەری سۆران گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بێسەروشوێن بوو

لە دەڤەری سۆران گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بێسەروشوێن بوو

رۆژی چوارشەممە 23.4.2025 گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی بەرهەم و خەڵکی ناحیەی سرێشمە لەگەڵ باوکی و چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی هێنانی گیا بەهارییەکان چوونە چیای پرێسە لە ناحیەی بلێ و لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆوە پەیوەندی لەگەڵ پچڕا و بێسەروشوین بوو، دواتر وا بڵاوبووەوە کە گەنجەکە خەوی لێکەوتووە بۆیە لە کەسوکاری دابڕاوە، بەڵام وەک خۆی و کەسوکارەکەی دەڵێن، خەوی لێنەکەوتووە و بەردەوام ئەوەیش بەدوایاندا گەڕاوە.

مام شەهاب خەڵکی سرێشمە ئەو کەسە بوو کە بەرهەمی دۆزییەوە و قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ئێمە کە بەدوایدا دەگەڕاین لە شاخەکە بانگمان دەکرد، لە پڕ جوابی داینەوە، ئیتر پێمان گوت لە شوێنی خۆت دابنیشە تا دەگەینە لات، دواتر کە چوین، برادەرەکانی گازیان کرد، کوڕە بەرهەم، کوڕە بەرهەم، هەستە ئاو بخۆ، ئیتر لەوەوە وا بڵاوبووەوە کە خەوتبێت، بەڵام نەخەوتبوو و لە هیلاکی راکشابوو تا ئەو کاتەی ئێمە گەیشتینە لای”.

بەرهەم نادریش دەڵێت، “یەکەم جارم بوو سەردانی ئەو ناوچەیە بکەم، دەمەو ئێوارە لە شاخ ون بووم و موبایلم پێ نەبوو کە پەیوەندی بە کەسوکارمەوە بکەم، بەڵام تا ئەو کاتەی دۆزرامەوە، هەر لە شاخ بەدوای هاوڕێکانم دەگەڕام و نەخەوتبووم”.

ئێوارەی دوێنێ، بەرهەم نادر کە دانیشتوی ناحیەی سرێشمەیە، لە دەڤەری بارزان ون بوو، لە دوای گەڕانێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی، درەنگانی شەو بە سەلامەتی دۆزرایەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بۆ گژوگیای بەهارە لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستا بێسەروشوێن...

بۆ گژوگیای بەهارە لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستا بێسەروشوێنە