کەسوکاری کردوویانە بە نەریت

رۆزا نۆ نەمام بۆ نۆ ساڵەی تەمەنی دەڕوێنێت


ئەحمەد مستەفا

کردوویانە بە نەریتێکی ساڵانە، خانەوادەکەی بڕیاریان داوە، وێڕایی ئاهەنگی لەدایک بوون، هێندەی ژمارەی ساڵەکانی تەمەنی، نەمام بۆ کچەکەیان بڕوێنن.

رۆزا مەعروف مەجیدی تەمەن نۆ ساڵ دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و قوتابی پۆلی سێیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی کۆبانێ، ساڵانە لە رۆژی لە دایکبـوونی نەمام و گوڵی لە بینای قوتابخانەکەیان دەڕوێنێ.

رۆزا، داوا لە هاوڕێکانیشی دەکات هەمان کار لە رۆژی لە دایکبوونیان ئەنجام بدەن.

مەعروف مەجید باوکی رۆزا، بە 964ی وت، ساڵی یەکەم لە مۆنۆمێنتی ئەنفال، دواتر لە باخچەی منداڵانی تەکیە و بۆ دووەم ساڵیش لە قوتابخانەکەی و ئەمساڵی بۆ ساڵی سێیەم ، نۆ نەمامی لە قوتابخانەی کۆبانێ روواندووە.

باوکی کە کەسایەتییەکی ژینگە دۆستە وتی، ئێمە وەکو ژینگەدۆستێک داوا لە خەڵکی دەکەین ئەم کارە ئەنجام بدەن، کەواتە دەبێ لە خۆمانەوە دەستپێبکەین.

پشتیوان بەخوا، وێڕای ئاهەنگی تایبەت لە ماڵەوە بۆ خۆیی و هاوڕێکانی ساڵانە نەمام ڕواندنیشی بۆ ئەنجام دەدەین، مەعرو مەجید وای وت.