پێشتر له پله نایابی عێراق بوو
یانه‌ی برایه‌تی گه‌ڕایه‌وه نایابی عێراق
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
تیپی یانه‌ی برایه‌تی له تۆپی سه‌رمێز، گه‌ڕایه‌وه ریزی یانه نایابه‌كانی عێراق و پله‌ی یه‌كه‌می له ئاستی یانه پله یه‌كه‌كان به‌ده‌ستهێنا.
خولی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق بۆ یاری تۆپی سه‌رمێز، له شاری نه‌جه‌ف و له هۆڵی یانه‌ی ته‌زامون به‌ڕێوه‌چوو، كه 17 یانه تێیدا به‌شداربوون.
تیپه‌كان به‌سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه دابه‌شكران و سێ یانه‌ی كوردستان “برایه‌تی، دهۆك و سۆلاڤ” به‌شداربوون.
یانه‌ی برایه‌تی دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له ناو یانه به‌شداره‌كاندا، له كۆتاییدا، كه ئێواره‌ی شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی یانه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌روه‌ها یانه‌ی سه‌ماوه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و به‌یه‌كه‌وه بۆ ریزی یانه نایابه‌كان سه‌ركه‌وتن.
ئومێد ئیبراهیم به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی برایه‌تی، به تۆڕی 964ی وت “ركابه‌رییه‌كان زۆر به‌هێز بوون و سیستمی خوله‌كه‌ش له هه‌موو قۆناغه‌كاندا به شێوازی “خول – ده‌وری” به یه‌ك قۆناغ بوو، به‌ڵام برایه‌تی توانی به ئاستی به‌رز و ئه‌زموونی خۆیه‌وه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت”.
یانه‌ی برایه‌تی پێشتر له پله نایابی عێراق بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو به‌شداریی خوله‌كه‌ی نه‌كرد، به بڕیارێك بۆ پله یه‌ك دابه‌زێندرا، بۆیه ئه‌م وه‌رزه له پله یه‌كه‌وه به‌شداریی كرد و توانی بۆ پله نایاب سه‌ركه‌وێته‌وه.
یانه‌ی برایه‌تی یه‌كێكه له یانه دیار و به‌رچاوه‌كانی كوردستان و له ساڵی 1984 له هه‌ولێر دامه‌زراوه، له یارییه‌كانی تۆپی پێ، تۆپی سه‌رمێز و پایسكلسواری ئه‌نجامی به‌رچاوی له ئاستی كوردستان و عێراق به‌ده‌ستهێناوه.