دیمه‌نێكی تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى قه‌زاى ئاكرێ چاودێری رووبار ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه... وێنه: به‌رگرى شارستانى ئاكرێ.
لیژنه‌ى فه‌توا: پێویست ناكات
داوا ده‌كرێت فه‌توایه‌ك له‌باره‌ى چاره‌نووسی مامۆستا ئا‌ڤێستا بدرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌باره‌ى چاره‌نووسی ئه‌و مامۆستایه‌ى 15 رۆژ پێش ئێستا له ئاوى رووبارێكى سنوورى ئیداره‌ى سۆران خنكا، مامۆستایه‌كى ئایینى داواى له لیژنه‌ى فه‌تواى هه‌رێم كردووه فه‌توایه‌ك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به‌هۆى گه‌ڕان بۆ ته‌رمه‌كه‌ى هیلاك و ماندوو بوونه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
موسلیم مەلا ساڵح فریزی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەلا ساڵح لە کەسنەزانى هه‌ولێر، دەڵێت ماوه‌ى 15 رۆژه خێزان و كه‌سوكارى مامۆستا خنكاوه‌كه و هەموو دەزگا مەعنیەكانی حكومی و هاوڵاتیانی دەڤەرەكە زۆر هیلاك و سەرقاڵن بە گەڕان و سوڕان لەو ئاوە سارد و ڵێڵەوە، به‌ڵام خۆ ناشبێت زیندووەكان بە قوربانی مردوو بكرێن، بۆیه داواکارە فەتوایەک دەربکرێت بۆ ئەوەی کەسوکاری و ئەوانەی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن بگەڕێنەوە ماڵەوە و لەو مەشەقەتەدا نەمێننەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، هەر كاتێكیش و هەر كەسێك شوێنەوارێكی جەنازەكەی دۆزیەوە ئەوكات ئاسانكاری زۆرە پەیوەندی بكات بە ئیدارەی سنوورەكە.
964 بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وته‌بێژى یه‌كێتى زانایانى ئایینى، كرد‌و وتى “ئه‌م بابه‌ته پێویستى به فه‌توا نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وەشكرد، هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا هیچ داواكارییه‌كیان بۆ ئه‌م جۆره فه‌توایه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوووه، به‌ڵام باشترین شت ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕێى كار و ئه‌ركه‌كانى ئه‌و تیمانه بین كه به‌رگرى شارستانى بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات.
رۆژى 5.4.2025 مامۆستا ئا‌ڤێستا یوسف به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن له‌هه‌ولێره‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى چوونه سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر له ئیداره‌ى سۆران، به‌ڵام له‌وێ كه‌وته ناو ئاوى رووبار‌ى ته‌نگاتوور و تاوه‌كو ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.