چەند دیمەنێکی هەڵمەتەکە .... وێنە؛ فەرمانگەی ژینگەی سۆران.
ناساندن و توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ زانكۆى سۆران جۆرەها دارى به‌ردارى چاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى سۆران هه‌ڵمه‌تێكی چاندنى دارى به‌ڕێوه‌بردن، داره‌كان هه‌مووی جۆراوجۆرى به‌ردارن، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ش كه به‌شدارى هه‌ڵمه‌ته‌كه بوو ده‌ڵێت داره‌كان بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك چێندراون.
هه‌ژار ماهیر به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى وت، ئه‌وان وه‌كو فه‌رمانگه‌كه‌یان به‌چه‌ند دارێكی به‌ردارى وه‌كو سێ‌و، خۆخ، قه‌یسی خورماڵ‌و و توو به‌شدارى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كردووه.
وتیشی “هه‌ر دارێكه‌وه باجێكی تایبه‌تى پێوه كراوه‌و ناوى جۆرى داره‌كه و ئه‌و شوێنه‌شی له‌سه‌ر نووسراوه كه چاندوویه‌تى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى زانكۆى سۆران به‌ته‌نیا بۆ زیادكردنى سه‌وزایی نییه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یه‌وێت داره به‌رداره‌كان به خوێندكارانى بناسێنێت و له‌داهاتووش ئه‌گه‌ر پێویستیان بوو توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن.