زیاتر له 20 ساڵه له گه‌رمیانه و به كوردیش قسه‌ده‌كات
ژنه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى گه‌رمیان ئه‌مساڵیش پێنج دایكه ئه‌نفالى به ئاڵتوون خه‌ڵاتكرد
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ژنێکی ئەڵمانیە ماوەی 35 ساڵە لە کوردستان و زیاتر له 20 ساڵیش له گه‌رمیانه، بابه‌تى ئه‌نفالى كردووه‌ته خه‌مه گه‌وره‌كه‌ى خۆی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ساڵانه پێن كه‌س له دایكانى ئه‌نفال خه‌ڵات ده‌كات.
خه‌ڵاته‌كه ناوى “كارین” و به ئاڵتوون دروستكراوه.
کارین مڵۆدۆخ، سەرۆکی رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی بە 964ـى وت، پێدانی ئەم خەڵاتە بە دایکە ئەنفالەکان بیرۆکەی پیاوەکەى بوو، ھەموو ساڵێک خەڵاتی ڕێزلێنانی ئاڵتونی دەبەخشنە پێنج دایکە ئەنفال، کە لەدوای پرۆسەکەوە منداڵەکانیان بەسەربەرزانە بەخێوکردووه.
وتیشی “35 ساڵ پێش ئێستا کە ھاتمە کوردستان پرۆسەی ئەنفال وایلێکردم کە لێرە بمێنمەوە”.
ژمارەی کەسوکاری ئەنفالکراوان زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵى رابردوو خه‌ڵاته‌كه‌یان پێدراوه بریتین له 35 دایكه ئه‌نفال و ده‌شڵێت “بۆ ساڵانى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین”.
یەکێک لەو دایكانەی ئەمڕۆ خەڵاتی ئاڵتون پێدران بە ناوی ئاڵتون بارام به 964ـى وت، دڵخۆشه به‌وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه به‌ڵام ده‌ڵێت “ئه‌م خه‌ڵاته جێگه هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم بۆ ناگرێته‌وه”.
هاوسه‌ره‌كه‌ى ئەنفالكراوه و سێ کوڕ و چوار کچیشى لەگەڵ بووه لە نوگرە سەلمان، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كا كه دوو له كوڕه‌اكنی له نوگره سه‌لمان گیانیان له‌ده‌ستداوه و بەدەستی خۆیشی شۆردوونى.