نزیك گوندى گوهه‌رزێ

هێلیكۆپته‌رێكی توركیا بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ك بۆردومانى كردووه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی بۆ سنوورى قه‌زاى ئامێدی ئه‌نجامدا و ماوه‌ى 10 خوله‌ نزیك گوندى گوهه‌رزێی بۆردومان كرد.

كامه‌ران عوسمان، رێكخه‌رى هه‌رێمى كوردستان رێكخراوى CPT ئه‌مریكی به‌ 964ـى وت، لە کاتژمێر 8:05 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا بۆ ماوەی ١٠ خولەک هێرشی کردە سەر چیای مەتینا لەسنورى ئه‌م گونده‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ بۆردومانه‌كه‌ هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی.