ئاسایشى هەولێر:

مامەڵەکردن بە فۆڕێکس و دراوە ئەلیکترۆنییەکان قەدەغەکرا

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر بڕیاریدا، مامەڵەکردن بە هەموو جۆرە دراوەکاێکى ئەلیکترۆنى قەدەغە بکات، دەشڵێت: کۆمپانیاکانى فۆرێکس و دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراقدا رێگەپێدراو نین.

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ئابوورى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاسایش، ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە کە مامەڵەکردن لە هەموو جۆرە دراوێکى ئەلیکترۆنى و کانزایى (فۆرێکس) و (USDT)، قەدەغەیە.

ئاشکراشى کردووە، کۆمپانیاکانى فۆرێکس و دراوى ئەلیکترۆنى لە عێراق و هەرێمى کوردستان رێگەپێدراو نین و مۆڵەتى فەرمییان نییە.

“بەپێى بڕیارى رێنماییەکانى بانکى ناوەندى عێراق و وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان و عێراق، رێگەپێدراو نین و هیچ رێنماییەک نییە بۆ رێکخستنى ئەم جۆرە چالاکیانە”، ئاسایشى هەولێر وادەڵێت.

سەبارەى بەو کۆمپانیایانەى لەژێر ناوى جیاجیا کارى فۆرێکس و کردنەوەى خولى فێربوونى چۆنییەتى مامەڵەکردن و کڕینى دراوى ئەلیکترۆنى و کانزیى ئەنجام دەدەن، ئاسایش دەڵێت، نایاسایین و رێگەپێدراو نین.

ئەوەش باسکراوە، دواى چەندین سکاڵاى هاوڵاتیان و زەرەرمەندبوونیان، لەرێگەى ئەم کۆمپانیا و بڕۆکەرانە، ئەم بڕیارانە دراون.

داواش لە هاوڵاتیان دەکەن، بۆ ئەوەى توشى زیانى مادى نەبن، دووربکەونەوە لەم جۆرە مامەڵانە و پارەکانیان بەفیڕۆ نەدەن.

بیتکۆین وەستانى نییە و لەبن 100 هەزار دۆلارە

بیتکۆین وەستانى نییە و لەبن 100 هەزار دۆلارە