یەکێک لەو پۆندانەى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دروست دەکرێت.
پارێزگار:
لە هەولێر 10 پۆند تەواو بوون و 43ـى دیکە کاریان تێدا دەکرێت
وریا فەتاح
لە سنوورى پارێزگاى هەولێر 45 پۆندى نوێ لە جێبەجێکردندان لەو ژمارەیە پێنج پۆند تەواو بوون و 40 پۆندى دیکە هەریەکە و بەرێژەیەکى جیاواز کاریان تێدا دەکرێت.
بە وتەى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، پێشتریش لە کۆى هەشت پۆند ئەنجامدرابوون و پێنجیان تەواو ببون.
ئاشکراشى دەکات، بە کۆی گشتی لە پارێزگای هەولێر 10 پۆند تەواو بوون و 43 پۆندی دیکەش ماون تەواو بکرێن.
“یەکێک لەو پۆندانەى تەواو بووە، لە ناوچەی زرارەتییە لە گوندی زەرواوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران، ناوچەیەکی گرنگە بۆ کشتوکاڵ و کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی ژێرزەوی دەبێت لەو دەڤەرە”، پارێزگارى هەولێر وا دەڵێت.
پۆند، فۆڕمێکە لە شێوەى گۆم یان بەنداوى بچوک و ئەستێل کە ئاوى باران گل دەداتەوە.