كه‌شناسێک دڵی جوتیارانی خۆشکرد
له ئیداره‌ى راپه‌رین بارانى پێویست بۆ كشتوكاڵكردن باریوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌زایه‌كی بوارى كه‌شناسی دڵى جوتیارانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین خۆشده‌كات و پێیان ده‌ڵێت، خه‌متان نه‌بێت بارانى پێویست بۆ كشتوكاڵكردن باریوه.
شاڵاو هیدایه‌ت، شارهازى بوارى كه‌شناسی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه، لە ئیدارەی راپەرین بارانی پێویست بۆ دانەوێڵە و درەخت و گژوگیا و سەرجەم بەربوومە کشتوکاڵیەکان باریوە.
ده‌شڵێت “سەرجەم بەربوومی کشتوکاڵی بە 10 ملیمه‌تر باران تەواو تێر ئاو دەبن ئەو ڕێژەیە لەماوەی ئەو دوو رۆژەی رابردوو باریوە”.
روونیده‌كاته‌وه بارانبارینهكهى ئه‌م دوو رۆژه‌ى رابردوو ته‌واوى سنوورى ئیداره‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت لە بەشێکی ناوچه‌كان هێندە و نیو تا دووهێندە و بۆ زیاتریش لەو ڕێژەیه باران باریوە.
ئه‌م شاره‌زاییه ئۆمێد ده‌داته جوتیاران كه بارانی دیكه‌ش بەڕێوەیه و پێشبینى ده‌كات ئه‌مشه‌و و شه‌وى هه‌ینى داهاتووش شەپۆلێکی تەواو بەهێزى بارانبارین بە دوو قۆناغ ببارێت .