لە سیتەك

ئەسپی بەرەڵا هاوشێوەی سەگەكان مەترسیان دروستكردوە

+964

دیلان محەمەد جەزا

دوای ئەوەی چەندین ساڵە سەگی بەرەڵا مەترسیان بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروستكردوە، ئەمجارەیان ژمارەیەک ئەسپی بەڕەڵا لەسەر ڕێگای ناحیەی سیتەک، بونەتە جێگای مەترسی لەو شەقامە.

هاوڵاتی ئاوات حسامەدین بە 964ى وت، نزیکەی هەفتەیەکە لەو ڕێگایەوە هاتوچۆ دەکات و ئەو ئەسپانە دەبینێت، زۆر جار دەبنە هۆی مەترسی بۆ شۆفێران و خەریکە ڕوداوی هاتوچۆ دروست دەکەن.

باسی لەوەکرد، پرسیاریان لە دوکاندارەکانی ئەو ناوە کردوە نازانن هی کێیە و ماوەیەکە لەو سەر شەقامەن و مەترسیان دروستكردوە، ئەگەر خاوەنەكانیان نەیەن بەلایانەوە، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسە دەكەن و ئەو ئەسپانە دەبەن، تاكو كۆتایی بەو مەترسیە بهێنن.

پێداچونەوە : محەمەد فاتیح

منداڵانی بێسەرپەرشت فێری ئەسپسواری دەکرێن

منداڵانی بێسەرپەرشت فێری ئەسپسواری دەکرێن