لە دهۆک

شووقەیەک سووتا و ژنێک گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لەسەنتەری شایی دهۆک شووقەیەکی نیشتەجێبوون سووتاوە و ژنێک دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، وتەبێژی بەرگری شارستانیش دەڵێت، تەرمەکە  رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.1، لەنزیک کاتژمێر 5:45 لەگەڕەکی رەزا لە سەنتەری شاری دهۆک شووقەیەکی نیشتەجێبوون سووتا و ژنێک تەمەنی لە نێوان  30 بۆ 35 ساڵ بە رێژەی 99% سووتا و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، تیمی ئاگرکوژێنەوە ئاگادارکراون لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی رەزا، کە شووقەیەکی نیشتەجێبوون سووتاوە و ژنێک لەناو شووقەکەدا هەبووە.

وتیشی، لەلایەن تیمەکانیانەوە ئاگرەکە کۆنترۆلکرا و ژنێک بەهۆی رێژەی زۆری سووتانی جەستەی دەستبەجێ گیانی لەدەستدا بوو. وتەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا.

باس لەوەشکرد، تیمی بەرگری شارستانی لەگەڵ پۆلیس لێکوڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و تا ئێستا نەزانراوە هوکاری ئاگرکەوتنەوەکە چی بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگری بەڕادەکانی عەلوەی هەولێر کۆنترۆڵ کرا

ئاگری بەڕادەکانی عەلوەی هەولێر کۆنترۆڵ کرا