قەتەڕ و ئیماراتیش كردیانە جەژن

سعودیە سبەی كردە یەكەم رۆژی جەژن

وڵاتی سعودیە رایگەیاند، سبەی یەكشەممە 30.3.2025 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، سبەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە

هەروەها وڵاتانی قەتەڕ و ئیمارات بە هەمان شێوە سبەی یەكشەممەیان كردە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

چاوەڕوان دەكرێت لە هەرێمی كوردستانیش پاش كەمێكی دیكە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاری خۆیان بدەن، كە بە ئەگەرێكی زۆر لە هەرێمی كوردستانیش جەژن دەبێت و ئەم مانگەی رەمەزان 29 رۆژە.