• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

بەرهەمەکانى خۆیان دەفرۆشن

نیپاڵى و بەنگلادیشییەکان بازاڕى سلێمانیان گەرم کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

بۆ کرێکارانى بیانى، بەتایبەت نیپاڵى و بەنگلادیشییەکانى، رۆژانى هەینى رۆژى نمایشکردن و فرۆشتنى بەرهەمەکانیانە، هەم لە سەوزەى تایبەت بەخۆیان هەم لە ماسى وشککراوە.

ئەوان لەسەرەتاى شەقامى مەولەوى سلێمانى، رۆژانى هەینى لەسەر شۆستەى شەقامەکە بازاڕێکى تایبەت بەخۆیان سازدەکەن و بەرهەمەکانیان دەفرشن.

ئەنەس میا کە هاوڵاتییەکى نیپاڵییە، بەدیار ماسى تونەى بەسرا و ماسى وشککراوەى نیپاڵییەوە راوەستاوە، بە 964ـى وت،”ماسییە وشککراوەکان زیاتر سودانییەکان لێمان دەکڕن، بەڵام سەوزەکان زیاتر خەڵکانى بەنگلادیشى و هیندى و نیپاڵى، هەندێک خەڵکى سلێمانیش وردە وردە دەستیان بە خواردنى ئەو سەوزانە کردووە کە ئێمە لێرە بەرهەمیان دەهێنین و نیپاڵین”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەنگلادیشییەک لە هەولێر خۆى رفاندووە

بەنگلادیشییەک لە هەولێر خۆى رفاندووە

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەم نیوەشەوە هاوڵاتیان خۆیان گەیاندە ناو بەفر

بەفری بەهار شاخی گۆیژەی لە سلێمانی سپیپۆش کرد

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هاوشێوەی ناوچە شاخاوییەکانی دیکەی کوردستان، لە شاخی گۆیژەی سلێمانیش بەفر دەستی بەبارین کرد و شاخەکەی سپیپۆش کرد.

هەرچەندە 25 رۆژ لە بەهار رۆیشتووە و لە ناوەڕاستی مانگی چوار داین، ئەمشەو لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان بەفر باری و لە سلێمانیش بناری شاخی گۆیژە و ئەزمەڕی سپیپۆش کرد، بەم نیوەشەوە بەشێک لە هاوڵاتیان روویان لە شاخەکە کردووە و خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن.

هەر ئەمشەو لە زینی وەرتێـی سەربە ئیدارەی سۆران بەفرێکی باش باری و بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زستان گەڕاوەتەوە و بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە زینی وەرتێ...

زستان گەڕاوەتەوە و بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە زینی وەرتێ دروستکردووە