دهۆک

کارگەیەکی قەنەفە سووتاوە و تیمی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن

964+

هێڤی دێوالی-دهۆک

لەنزیک شەقامی سەرەکیی بارزان لە دهۆک، کارگەییەکی دروستکردنی قەنەفە ئاگری گرتووە، بەرگریی شارستانیش دەڵێت، تا ئێستا هوکاری ئاگرەکە نەزانراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە2025.3.24، لە نزیک کاتژمێر 9:00 لە گەڕەکی حەی شوڕتە لە نزیک شەقامی سەرەکیی بارزان  لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک، کارگەیەکی دروستکردنی قەنەفە سووتاوە و نهۆمی سەرەوەی بیناکەش دوکانی پێداویستی جوانکاری ئۆتۆمبێلی تێدایە، تیمی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە 964ـی وت، کارگەیەکی قەنەفە لە ژێرزەمینی باڵەخانەیەکدا سووتاوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

وتیشی، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەکرێت.

نوێکرایەوە 10:42

هەیسەم بەربهاری وتەبێژی بنکەی 122 تەندروستی بە964ـی وت، ئاگرەکە لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوە کۆنتڕۆڵ کرا و سێ ئەندامی تیمی 122 لە شوێنی رووداوەکە بوون.

وتیشی، بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکە هاوڵاتییەک و کارمەندێکی بەرگری شارستانی تووشی تەنگەنەفەسی بوون، تەنیا  هاوڵاتییەكە رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کراوە و چارەسەری وەردەگرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سۆران بەهۆی غازی حەمامەوە ماڵێک ئاگری گرت

لە سۆران بەهۆی غازی حەمامەوە ماڵێک ئاگری گرت