لە باتیفا

کارمەندێکی کارەبا گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکە بریندارە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

کارمەندێکی کارەبای قەزای باتیفا بە تەزووی کارەبا لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا و هاوپیشەیەکی دیکەی بریندارە.

ئەمرۆ دووشەممە 17.3.2025، دوای بەربانگی ئێوارە، دوو کارمەندی کارەبای قەزای باتیفا رۆشتوونەتە سەر کارێکی خۆیان، بۆ ئەوەی کەیبڵی ستونێکی کارەبا چاک بکەن، لە ناکاو کارەبا دوو کارمەندەکە لەبەرزایی ستوونەکەوە فڕێداوەتەو خوارەوە و بەسەختی برینداربوون.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، دوای بەڕێکردنیان بۆ فریاکەوتنی زاخۆ، یەکێک لەو کارمەندانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێش ئەوەی بگات بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ئێستا لە پزیشکی دادە.

وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئەوەی وت، کارمەندەکەی دیکە، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە لە فریاکەوتنی زاخۆ و چارەسەری بۆی دەکرێت.

 مۆبایل دزێک لە زاخۆ دەستگیر کرا 

 مۆبایل دزێک لە زاخۆ دەستگیر کرا