''خەریکبوو بۆ هەتا هەتایە ژیانمان بگۆڕێت''

شێخ باز بەرزنجی: قەدەری خوای گەورە ئێمەی رزگارکرد

964+

ژووری هەواڵ
شێخ باز بەرزنجی لەیادی سێ ساڵەی بۆردوومانکردنی ماڵەکەیدا کەمێک پێش ئێستا لەسەر ئێکس نوسیویەتی: ”خودای گەورە بە رەحم و میهرەبانی خۆی لەو شەوە دژوارە دەربازی کردین”.

لە درەنگانێکی شەوی 13ی ئازاری 2022ی سوپای پاسدارانی ئێران بە 12 موشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ماڵەکەی شێخ باز بەرزنجی لە رێگای هەولێر پیرمام، شێخ بازو ماڵ و منداڵەکەی بە رێکەوتێکی سەیر لە بەشێکی تری خانووەکەدا بوون و دەربازیان بوو.

ئەوکات سوپای پاسداران ئۆباڵی هێرشەکەی گرتە ئەستۆی خۆی و رایگەیاند ”بنکەی زایۆنیزم’یان بۆردوومان کردووە، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم ئەمەیان بەدرۆ خستەوە.
شێخ باز لەبارەی هێرشەکەوە نوسیویەتی: ” هەمیشە سوپاسگوزاری پەروەردگارین بۆ ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوین، ئەوە قەدەری خودای گەورە بوو کە وایکرد ئێمە پارێزراوبین”.
شێخ باز شێخ کەریم بەرزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کار گروپە کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزە لە هەرێمی کوردستان، پیاوێکی خێرخوازو دەست و دڵ باشەو بە دەیان پرۆژەی خێرخوازی کردووەتەوە، نموونەی بەنداوی بەستۆرەو نەخۆشخانەی منداڵان و خانەی بەساڵاچووان، ئەمە جگە لەوەی رێکخراوێکی خێرخوازی هەیە و بەردەوام کۆمەکی لێقەرماوان دەکات.

ئەمە دەقی تویتەکەی شێخ بازە

سم الله الرحمن الرحيم
“ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ”

سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەو رووداوە کارەساتبارەی خەریکبوو بۆ هەتا هەتایە ژیانمان بگۆڕێت، خودای گەورە بە رەحم و میهرەبانی خۆی لەو شەوە دژوارە دەربازی کردین تا بتوانین بەو پەڕی ورەو باوەڕەوە بەردەوام بین لە خزمەتکردنی گەل و کۆمەڵگاکەمان.
هەمیشە سوپاسگوزاری پەروەردگارین بۆ ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوین، ئەوە قەدەری خودای گەورە بوو کە وایکرد ئێمە پارێزراوبین، لە ناخی دڵەوە زۆر سوپاسی هەموو ئەو ئازیزانە دەکەین کە پاڵپشتمان بوون و لەگەڵمان بوون بۆ تێپەڕاندنی ئەم مەینەتییەو وایانکرد هەق بەدەربکەوێت و نەیانهێشت زوڵم و ستەم و ناڕەوایی بەرامبەرمان بکرێت.
ئەو وەفاداری و پاڵپشتییە بۆ ئێمە بوو مایەی هێزو وزە، پێزانینی بێپایانمان هەیە.

ئەو شەوەی بە 12 موشەكی بالیستیی ئێرانی ماڵەكەی شێخ باز و...

ئەو شەوەی بە 12 موشەكی بالیستیی ئێرانی ماڵەكەی شێخ باز وێران کرا