له ‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا

هه‌په‌گه‌: توركیا نزیكه‌ى 700 جار به‌ فرۆكه‌ و تۆپ بۆردومانى‌ شوێنى جیاواز كردووه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا تۆپخانه‌ و فرۆكه‌كانى توركیا نزیكه‌ى 700 جار بۆردومانى پێگه‌كانى له‌ شوێنی جیاواز ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی راگەیه‌ندراوێك كه‌ میدیاكانى نزیك له‌ خۆیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، هەپەگە دەڵێت: هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا بەبێ پچڕان بەردەوامە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک 18 جار بۆردومان و 678 جاریش بە تۆپ و چەکی قورس تۆپبارانیان کردوووە.

لە رۆژانى 10 و 11 ئه‌م مانگه‌ فڕۆکەی جەنگیی توركیا بە گشتی 18 جار بۆردومانی هەرێمەکانی خواکورک، گارە، مەتینا و زاپی کردووە.

لە رۆژەکانی 9 و 10 و 11ـى ئه‌م مانگه‌ش 678 جار بە چەکی قورس و تۆپ، تۆپبارانی هەرێمەکانی خواکورک، مەتینا، زاپ و گارەی کردووە.

ئه‌م بۆردومانانه‌ى توركیا له‌كاتێكدا كه‌ پرۆسه‌ى ئاشتى له‌باكوورى كوردستان هه‌نگاوى باشی بڕیوه‌ و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ى زیندانیكراوى په‌كه‌كه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و داواى هه‌ڵواشندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ى كرد.

پێشتر رێکخراوی CPT ئەمریکی کە كاریان چاودێریكردنى دۆخى سنووره‌كانى هه‌رێمی كوردستانه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ پەیامەکەی ئۆجەلان نەبووەتە هۆی راگرتنی هێرشەکانی تورکیا و لەو کاتەوە سوپای ئەو وڵاتە چه‌ندین هێرشی لە سنووری پارێزگای دهۆک و سێ لە پارێزگای سلێمانی و دوو هێرشیان لە پارێزگای هەولێر ئەنجامداوە.