کارمەندێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەکاتی راییکردنی کارەکەی.
بۆ هەڵبژاردنەکەیە
بە بڕیارى کۆمیسیۆن سیستەمى تۆمارى دەنگدەران نوێدەکرێتەوە
964+
وریا فەتاح
بە بڕیارى کۆمیسیۆن، سیستەمى تۆمارى دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەمساڵ نوێدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.3.2025، دەستەی کۆمسیاران لە کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێکردنەوەی سیستەمی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2025.
هاوکات ئیدارەى هەڵبژاردنى راسپارد بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست بۆ هەڵبژاردنەکە و نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران.
بڕیارە لە مساڵدا، هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام تائێستا وادەیەکى دیاریکراو بوونى نییە.