ژمارەیەک لە هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژئاوای کوردستان - وێنە: ئاژانسەکان
لە سوریا
سێنتکۆم دەڵێ هەسەدە سەرکردەیەکی داعش*ی گرتووە
964+
ئەحمەد مستەفا
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانى ئەمریکا “سێنتکۆم”، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی شانەی رێکخراوی چەکداری داعشی، بە هاوکاری هەسەدە لە سوریان راگەیاند.
سێنتکۆم لە تۆڕی ئێکس دەڵێ، لە 6.3.2025، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” هەڵمەتێکیان ئەنجامدا و سەڵاح محەمەد عەبدوڵا، سەرکردەی شانەی رێکخراوی چەکداری داعش- یان لە سوریا دەستگیرکردووە.
سێنتکۆم باسی لەوەکردووە، هەر لەو هەڵمەتەدا هێزەکانى سوریای دیموکرات “هەسەدە” دەستیان بەسەر چەندین چەکێکدا گرتووە، ئەوەشی روون کردووەتەوە، هەڵمەتەکانى هێزەکانى “هەسەدە” بۆ سەر رێکخراوی چەکداری داعش و تێکدانى بارەگاکیان بەردەوام دەبێت.