دانیشتووانی ئەو سنوورە ئاگادار بن

ئەگەری پچڕانی کارەبای سنووری شەقامی 120 مەتری هەولێر هەیە

964+

شۆڕش قادری

ئەگەر هەیە کارەبای نیشتمانی سنووری شەقامی 120 مەتری هەولێر بپچڕێت، بۆیە دانیشتووانی ئەو سنوورە ئاگادار بن و خۆتانی بۆ حازر بکەن.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “هەڵدەستین بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ناو بازنەی 120 مەتری پارێزگای هەولێر.”

روونیشیکردووەتەوە، ئەو تاقیکردنەوەیە رێکارێکی رۆتینییە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبا و ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە.

بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.

ئەمشەو هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر کارەباکەیان دەبێتە 24 ک...

ئەمشەو هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری