لە هەڵەبجە

بەبێ سوو و لێوەرگرتنەوە پارە دەدرێت بە ژنانی خاوەن پرۆژە

964+

ژووری هەواڵ

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ IOM لە هەڵەبجە هاوکاری دارایی ئەو پرۆژانە دەکاتە کە لەلایەن خانمانەوە خاوەندارێتی دەکرێن و دەڵێت، “بەبێ سوو و لێوەرگرتنەوە” دەبەخشن.

ئەمڕۆ سێشەممە 4.3.2025، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە رایگەیاند، بە هەماهەنگی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ IOM  لە چوارچێوەی پرۆگرامی سندوقی پەرەپێدانی پرۆژەکان EDF گەڕێکی نوێی هاوکاری دارایی رادەگەیەنێت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

ناونوسین بۆ وەرگرتنی هاوکاری لە 16.3.2025 دەستپێدەکات و رێکەوتی 27.3.2025 دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

ئەو پرۆژانەی کە پەیوەندیدارن بە بەرهەمهێنانی چەک، پلاستیک، کحول، توتن، نێرگەلە، ڤەیپ، ئامێر و پێداویستی پزیشکی و مۆلیدەکان، هاوکارییان پێنادرێت.

بۆ زانیاری و ناو تۆمارکردن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:
07510597003
07725470840
07709557513
07711544983

هەڵەبجە.. ژنان حاکمی شارن

هەڵەبجە.. ژنان حاکمی شارن