81 قوتابخانە بە وزەی خۆر رووناککرانەوە و گەنجێکیش گورچیلەکانى لەگەڵ دایکى بەشکرد

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێم دەیەوێ قوتابخانەکان لە هاڕە هاڕی موەلیدە رزگار بکات و کارەبایان بکاتە 24 کاتژمێری، لەو پێناوەشدا 81 قوتابخانەی بە وزەی خۆر رووناک کردۆتەوە

مانگی رەمەزانە و لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی چاوکراوەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ، ئەمڕۆش دەستیان بەسەر نزیکەی پێنج تۆن جگەری بەستوودا گرت کە بە قاچاخ هێنراوەتە کوردستان.

ڤایرۆسێکی وەرزی لەناو منداڵانی دهۆک بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا 200 منداڵی لە عەرز داوە.

هەموومان دەزانین ئەجری دایک هێندە گەورەیە کە ئەگەر هەموو ژیانی پێبەخشی هێشتا کەمە، ئێستا گەنجێکی تەمەن 22 ساڵی شاری هەولێر، بڕیاریداوە گورچیلەیەکی خۆی بە دایکی ببەخشێت.