رۆژی ژینگەی خۆیانە
خورماڵ دەیەوێت ژینگەكەی پاكوخاوێن بێت و خەڵكەكەش هوشیار ببەنەوە
+964
ئەمەل ناجی
قەزای خورماڵ بەخۆكەوتووە و شەقام و بازاڕەكانی دەشوات و چالاكیی ژینگەیی ئەنجام دەدات، دوای پڕۆژەی شاری پایسكل، ئەمڕۆش چالاكیی جۆراوجۆر لە قەزاكە بەڕێوەدەچێت، ئامانجی گەورەش ئەوەیە هاوڵاتیان هوشیار بكرێنەوە بۆ پاراستنی ژینگە.
سوبحان حوسێن، سەرۆکی رێکخراوی ژینگەی تەندروست بە 964ی وت:” ناتوانین بۆ ھەر کەسێک چاودێرێک دابنێین تا ژینگە پیس نەکات، بۆیە بەم شێوەیە ھوشیاری ژینگەیی بڵاودەکەینەوە، تا خەڵک ھوشیار بکەینەوە و ژینگە پیس نەکات”.
سەلام عەبدولقادر، بەرپرسی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە، لای خۆیەوە بە 964ی وت: ” ئەمە کاری یەکەمجار نییە، ھەموو دە رۆژ جارێک ناو بازاڕ پاکدەکرێتەوە، ئەمڕۆش لەگەڵ چالاكییەکانی دیکەدا کۆکراوەتەوە، ناو بازاڕیش شۆردراوە و پاککراوەتەوە”.
دوای شۆردنەوەی بازاڕەکە بە سیمیناری ژینگەیی بۆ قوتابخانەیەک، پێشبڕکێی پایسکیلسواری و چالاکی نەمامچاندنیش ئەنجامدەدرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە خورماڵ 17 خانم خۆیان لە نەخوێندەواری رزگار کرد
خورماڵ
پشتگیری لە بەرخۆدان کرا
هاوڵاتییەک لە خورماڵ: ڤایرۆسەکان لە شوێنی لاوازەوە دێن
دەست بەسەر کەلوپەلەکانیشیدا گیراوە
بە تۆمەتی بڕینی داری سروشی کەسێک لە خورماڵ دەستگیر کرا
گومانێک ئاشکرای کردن
لە هەڵەبجە سێ کەس بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە خەڵکی دەرەوەی شارەکەن
زبڵ و خاشاکەكهیان نههێشت