پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە

خۆتان بۆ بارانی بەلێزمە و بەفر حازر بکەن

964+

شۆرش قادری

خۆتان بۆ بارانی بەلێزمە حازر بکەن و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 19.2.2025 ئاسمان نیمچە هەوردەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین، سەرەتا لە سنوورى رۆژئاواى هەرێم و سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشیک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە درەنگانی شەودا کەمێک بەفر دەبارێت.

بۆ سبەی پێنجشەممەش، بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت، سەرەتا دابارین بەشێوە پچڕ پچڕ دەبێت، دواتر لە شەودا دەبێت بە تاوەباران و خێرایی باـش زیاد دەکات.

لەکاتی بارانبارین مەودای بینین کەم دەبێتەوە و لە نێوان 5 بۆ 7 کیلۆمەتر دەبێت، پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 11 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى

دهۆک: 7 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 14  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 8 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 7 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6  پلەى سیلیزى

سۆران: 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 14 پلەی سیلیزى

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەرماوسۆڵەشی لەگەڵ...

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەرماوسۆڵەشی لەگەڵە

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ