چوار وه‌رزه سه‌وزه
داوا له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌كرێت (به‌ڕووى هه‌میشه سه‌وز) بچێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ژینگه‌یی تێبینى جۆره به‌ڕووێكی تایبه‌تى كردووه كه چوار وه‌رزه سه‌وزه و به (به‌ڕووى هه‌میشه سه‌وز) ناسراوه، جیاوازه له‌و به‌ڕووه‌ى له‌ناو سروشتى كوردستاندا هه‌یه، به‌نیازه داوا له وه‌زیری كشتوكاڵ بكات كه گرنگی به چاندنى ئه‌م جۆره دره‌خته بدات.
بەڕوو، یه‌كێكه له به‌هێزین دره‌خته‌كانى كوردستان و هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسك له كه‌ژ و كێوه‌كاندا سه‌وز بووه، یەکێکە لەو درەختانەی لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر گەشە دەکات، کەمترین ئاوی دەوێ، خۆڕاگرە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه، به‌دواداچوونى بۆ ئه‌م جۆره به‌ڕووه كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه‌له‌گه‌ڵ سروشت و كه‌شوهه‌واى كوردستان زۆر گونجاوه و هه‌میشه‌ش به سه‌وزیی ده‌مێنێته‌وه.
وتیشی “ره‌سه‌نایه‌تى ئه‌م جۆره به‌ڕووه دیار نییه، به‌ڵام له‌هه‌ر یه‌ك له وڵاتانى ئێران و لوبنان چێندراوه و گه‌شه‌ى كردووه”.
به‌نیازه به‌م زووانه له رێگه‌ى نووسراوێكی فه‌رمییه‌وه داوا له وه‌زیری كشتو‌كاڵى هه‌رێم بكات، ئه‌م جۆره به‌ڕووه بهێننه هه‌رێمى كوردستان و بچێندرێت.
روونیشیكرده‌وه، بوونى ئه‌م جۆره به‌ڕووه كه چوار وه‌رزه به سه‌وزى ده‌مێنێته‌وه كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌ناو شاره‌كاندا بچێندرێت.
به‌ڕووى هه‌میشه سه‌وز چۆنه؟
– بەرزییەکەی لە نێوان 20 بۆ 27 مەتر دایە، به‌پانایی نزیکەی هه‌شت مەتریش بڵاوده‌بێته‌وه، تیرەی تاجەکەی تاوه‌كو 30 مەتر دەبێت.
– 20 بۆ 50 ساڵ دەخایەنێت تا درەختێک بە تەواوی گەشە دەکات.
– گوڵکردنى لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران روودەدات و تۆوەکانی لە نێوان مانگه‌كانى ئەیلول و تشرینی یەکەمدا پێدەگەن.
– تەمەنێكی درێژی هەیە و تاوه‌كو هه‌زار ساڵ ده‌مێنێته‌وه.