دیمەنێكی رووداوەكە
لە هەولێر
دوازانیاری لە بارەی رووداوی پاسەكەی قوتابیان بزانە
+964
عەبدولعەزیز خالند
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە شەقامی جووتسایدی لاوان لە هەولێر، پاسێكی گواستنەوەی قوتابیان و ئۆتۆمبیلێک لەیەكیان دا و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەست دا و یەكی دیكەش هەر لە ناو ئۆتۆمبێلەكە بە سەختی بریندار بوو، 14 قوتابیی ناو پاسەكەش بریندار بوون.
ئامانج عەبدولكەریم ئێشكگری كارگێڕی لە فریاكەوتنی رۆژهەڵات، زانیارییەكانی بۆ 964 پشتڕاستكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، هاوڵاتییەك لە ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە گیانی لەدەست دا، كەسێكی دیكەشی بریندار بووە و لەگەڵیدا بووە، كە برینی سەختە، پاسەكەش 18 قوتابی تێدابووە، 14یان برینداربوون، بەڵام زۆربەی برینەكانیان سووك بووە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.
بە پێی زانیارییەكانی پەیامنێری 964، كە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن وەریگرتووە، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە، ئەویش قوتابییە و تەمەنی 18 ساڵە.
سەرچاوەیەكیش لە كارگێڕێی نەخۆشخانەی ئارژین بە 964ی راگەیاند، ئەو گەنجەی برینەكەی سەختە لای ئەوان خەوێندراوە و لە ژێر چاودێریی چڕدایە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە 964 دەستیكەوتووە، ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەش 5 قوتابی تێدابووە ، كە یەكێكیان گیانی سپارد و یەكێكیشیان بریندارە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا