لە سنورەکانی پێنجوێن و بانە سێ پاسەوانی سنوریی ئێران برینداربوون - وێنە: ئیرنا
"بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو"
لە سنورەکانی نێوان پێنجوێن و بانە سێ پاسەوانی سنوریی ئێران برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لە سنورەکانی نێوان پێنجوێن و شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ ئەندامی پاسەوانی سنووریی ئێران برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری فەرەج رۆستەمی فەرماندەی پاسەوانی سنوریی پارێزگای سنە بڵاویکردووەتەوە، “لە سنووری گوندی چەمپاراو، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە تیمێکی چاودێری هەواڵگریی پاسەوانی سنوریی ئێران کردووە و لە ئاکامدا سێ ئەندامی ئەو تیمە برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ هەر سێ بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراون، دواتر یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کراوە.
گوندی چەمپاراو سەربە قەزای ئارمردەیە لە شاری بانەی پارێزگای سنە و دوایین خاڵی سنوری نێوان پێنجوێن و بانەیە.