هەفتەیەکی ساردە و ترێند گەرمە و رۆژ رۆژی عاشقانە
دونیا سور دەکاتەوە و لەبەر دڵ و گوڵ و ورچی سور بەرناکەوێ
964+
پەری ساڵح
هەر وت ڤالانتاین دەبێتە جەژنی شاعیرە رۆمانسیەکان و هونەرمەندان هەرچی گۆرانی و شیعری عاشقانەیە بڵاویدەکەنەوە، دەرباز یونس لە رۆژی هەینی بەبۆنەی ڤالانتاینەوە کۆڕی شیعری لە سۆران هەیە و قەیسەری گۆرانی عەرەبیش سوپرایزی گەورەی هەیە .
سەمیرە کارزان و کۆمسای دوو کیژە رۆژهەڵاتیەکەی خۆمان، پێچەوانەی هەمووان دوو گۆرانی خەماویان بڵاوکردووەتەوە و باس لە دڵ شکانی عاشقان دەکات، لەنێوان نەغمەی ئاواز و ئەزموونی میدیادا ئەنوەر قەرەداغیش یادەوەرییەکانی لە سلێمانی گێڕایەوە.
ئەحمەد خەلیل و پەیوەند جاف و هونەر حەمەجەزا و هەڵۆی شێرکۆ بێکەس بە گۆرانی و شیعر و موزیک دڵی گەنجانی کەرکوکیان گەرم کردەوە تا دەست لەو خاکە هەڵنەگرن
ترێندی هەفتە پڕە لە هەواڵی جۆراوجۆر و بابەتی جیاواز بینەری بن و بزانن چی گوزەراوە.