سلێمانی
لە ئەمریكا و هیندستانەوە بۆ دڵخۆشكردنی خاوەن پێداویستە تایبەتەكانی كوردستان هاتوون
964+
دیلان محەمەد
ئاهەنگێک بە ناوی “شەوێک بۆ درەوشانەوە” لە سلێمانی رێكخراوە و تایبەتە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، كۆمەڵێك خۆبەخشی ئەمریكی و كەنەدی و هیندستانی بۆ دڵخۆشكردنی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستە تایبەتەكان هاتوون و ئاهەنگەكەیان رێكخستووە.
ئێدوارد ئێ دیبێرتۆ، هاوڵاتییەكی مەكسیكییە و سەرۆكی رێكخراوی “تەنیا بۆ یارمەتی و هاوکاری مرۆیی”یە، ئەو بە 964 وت، ماوەی 10 ساڵە رێکخراوەکەیان لە نزیکەی 100 وڵات ئاهەنگی شەوی درەشانەوەیان رێکخستوە و ئەمساڵ لە شاری سلێمانی ئاهەنگ دەگێڕن.
باسی لەوەش کرد، ئامانج لە ئاهەنگەكە، دڵخۆشکەدنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە.
لە ئاهەنگەكەدا ئەندامانی چەند رێكخراوێكی تایبەت بە خاوەن پێداویستە تایبەتەكان بەشداربوون و كەشێكی خۆشیان بۆ سازكراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا