300 مامۆستان و گردبوونەوە

مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی بالیسان ده‌ڵێن “بە گیرفانی بەتاڵ دەوام ناکەین”

964+

محەمەد ـ عەلی

مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی له‌سنوورى ناحیه‌ى بالیسانى سه‌ر به‌ قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ گردبوونه‌و و ده‌ڵێن “بە گیرفانی بەتاڵ دەوام ناکەین”.

گردبوونه‌وه‌كه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بالیسان به‌ڕێوه‌چوو و ناڕەزایەتیان ده‌ربڕی و بەشێکیشیان بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندنیان کردووەو داواکارن موچەکانیان پێبدرێت.

هێدی سەعید، نوێنەری گردبونەوەکە بە 964ـی وت، وەکو مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە مامۆستایانی هەمیشەیی، داواکارییان ئەوەیە موچەی مانگی حەوت و هەشت له‌سنووره‌كه‌یان دابه‌ش بكرێت.

پێشتر هه‌مان ئه‌م موچانه‌ لە سنوری پارێزگای سلێمانی دابەشکراوە بەڵام تاوه‌كو ئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک دابەش نەکراوە.

وتیشی “داواش ده‌كه‌ین موچەی مانگی 12ـى ساڵى رابردووشمان پێبدرێت و موچەکانیشمان بە نیشتیمانی بکرێت و پلەبەرز کردنەوەش ده‌ستپێبكرێته‌وه‌”.

به‌قسه‌ى هادى، ئه‌وان نزیکه‌ی 300 مامۆستان لە سنورەکە، 15 رۆژە بەشێک لە مامۆستایان لە ناحیەی بالیسان، بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندیان کردووە، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆ چوار مانگ دەچێت موچەیان وەرنەگرتووە.

“ناتوانین بە گیرفانی بەتاڵەوە دەوام بکەین، ئەگەر بەزوترین کات جوابمان نەدرێتەوە، ناجارین کەرتی پەروەردەى سنووره‌كه‌ بە یەکجاری پەکبخەین”. ئه‌مه‌ش قسه‌ى نوێنه‌ره‌كه‌ى مامۆستیاانى بالیسانه‌ بۆ 964.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سێشەممەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکر...

سێشەممەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت 

مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەکرێن بە ...

مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەکرێن بە هەمیشەیی

رۆژی پێنجشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

رۆژی پێنجشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت