بۆ چوار کۆمەڵە پۆڵێن کراون

پاش 14 مانگ پارەی چاودێرانی سەر سندوق لە خانەقین دابەشدەکرێ

964+

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

چاودێرانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لە 18.12.2023 بەرێوەچوو، ئەمڕۆ 12.2.2025 دەست بە دابەشکردنی بڕە پارەکەنیان کرا.

چاودێرەکان ژمارەیان نزیکەی 1600 کەسە.

ئەحمەد فاروق بەرپرسی لقی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە خانەقین بە 964ی وت، پاش نزیکەی 14 مانگ ئێستا موچەی چاودێران هات و لە قایمقامیەتی خانەقین بەسەر کارمەندە وەرگیراوەکان دابەشدەکرێت.

ئەو کەسانە، لە رۆژانی دەوام یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو، بە پێی ئەلف و بێی ناوەکانیان دەتوانن سەردانی لقی کۆمسیۆن بکەن و بڕە پارەکانیان وەربگرن.

ئەو چاودێرانە، ناوەکانیان بەسەر چوار کۆمەڵە پۆلێن کراون و هەر کۆمەڵەیەک بڕە پارەیەک وەردەگرن، یەوەش بەپێی ئەم پۆلێنکردنەی خوارەوە:

1-  دەرچوی دانەمەزراو کە بەشداری کردووە 250 هەزار وەردەگرێت.

2-  دەرچووی دانەمەزراو کە یەدەگ بوون 100 هەزار وەردەگرن.

3- فەرمانبەرانی بەشداربوو 150 هەزار لەگەڵ سوپاس و پێزانین و پێشخستنی شەش مانگ.

4-  فەرمانبەرانی یەدەگ 50 هەزار لەگەڵ سوپاس و پێزانین و پێشخستنی شەش مانگ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوای 66 ساڵ بەشی راوێژکاری لە نەخۆشخانەی خانەقین کرایەو...

دوای 66 ساڵ بەشی راوێژکاری لە نەخۆشخانەی خانەقین کرایەوە