ئەو ئۆتۆمبێلەی رووکاری دەرەوەی لەگەڵ دیوی ناوەوەی جیاوازی هەیە، ژمارەی پێنادرێت - وێنە: هاتوچۆی هەولێر
هاتوچۆی هەولێر:
ئەو ئۆتۆمبێلەی رووکاری دەرەوەی لەگەڵ دیوی ناوەوەی جیاوازی هەیە، ژمارەی پێنادرێت
964+
شۆڕش قادری
هاوڵاتیان ئاگاداربن و خۆتان بەدوور بگرن لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە رووکاری دەرەوەیان لەگەڵ دیوی ناوەوەیان جیاوازی هەیە، چونکە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ تۆمار ناکرێن و کێشەتان بۆ دروست دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئێستا جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕەکان کرین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، کە لە رووکاری دەرەوەیدا لۆگۆی ئۆتۆمبێلی (MG) پێوەیە، بەڵام لە دیوی ناوەوە لۆگۆی (ROE WE) لەسەر سوکانەکەی هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە لە ئێستادا تۆمار ناکرێت و ژمارە و تابلۆی پێنادرێت، تا ئەو کاتەی کێشەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگ یەکلایی دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات مامەڵەی تۆمارکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە نەهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە، چونکە کاروباریان رایی ناکرێت.