دیمه‌نێكی فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا.
له‌رێگا بوو به‌ره‌و هه‌ولێر
به‌هۆى مردنى سه‌رنشینێك ناچار بوو بنیشێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێڵی فڕۆكه‌وانى عێراقیه ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كیان به‌ناچارى نیشتووه‌ته‌وه چونكه یه‌كێك له له سه‌رنشینه‌كانى ناو فڕۆكه‌كه به‌هۆى جه‌ڵته‌وه گیانى له‌ده‌ستدابوو.
فڕۆكه‌كه، له شارى به‌سره هه‌ڵفڕیوه و به‌رێگاوه بووه بۆ شارى هه‌ولێر.
ئیداره‌ى هێڵى فڕۆكه‌وانى عێراقيه ده‌ڵێت، دواى هه‌ڵفڕینى فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره، به‌هۆى گیانله‌ده‌ستدانى یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا نیشته‌وه.
ده‌شڵێت، مامه‌ڵه‌ى تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ى روویداوه به‌شێوه جیهانییه‌كه بووه له چوارچێوه‌ى یاسا و سستمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ناچار ده‌كرێن هاوكارى و فریاگوزارى خێرا بۆ سه‌لامه‌تى سه‌رنشینه‌كانى ناو فڕۆكه‌كه پێشكه‌ش بكرێت.