قەرەبوو دەکرێنەوە

کێشەى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە چارەسەر کرا

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بەڕێوەبەری بانکی خانەنشینی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە مانگى داهاتووەوە کێشەى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت و وەک پێشوى لێدێتەوە.

ئەو پارەیەى لە موچەى مانگى یەک لێیان بڕاوە، لەگەڵ موچەى مانگى دوو بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک لە خانەنشینانی پێشمەرگە دژی بڕینی نیوەی موچەکانیان لەبەردەم بانکى خانەنشینى سلێمانى، گردبونەوە.

وەک ئەوەى خانەنشینانى پێشمەرگە باسى دەکەن، لە مانگى یەکدا بەبێ لەبەرچاوگرتنى ساڵانى خزمەت و گەڕانەوە بۆ ئەو یاسایەى پێى خانەنشینکراون، موچەى تێکڕاى خانەنشینانى پێشمەرگە بۆ 500 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.

ئەفسەرانى خانەنشینى پێشمەرگە دژى کەمکردنەوەى موچەکان�...

ئەفسەرانى خانەنشینى پێشمەرگە دژى کەمکردنەوەى موچەکانیان گردبوونەوە

لەبارەى ئەو کێشەیەوە، عەزیز عەلی بەڕێوەبەری بانکی خانەنشینی پێشمەرگە بە 964ـى وت،”لە موچەی مانگی یەکی ئەمساڵدا یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 جێبەجێکراوە، یاساکە بەپێی ساڵانی خزمەت و موچەی بنەڕەتی و بڕوانامەکەیەتی و ئەو موچەیەی ئەم مانگەی لێدەرچوە”.

باسی لەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی پێشمەرگە داوایکردوە و لە مانگی دوو وەک خۆی لێدەکرێتەوە و بۆیان چارەسەر دەکرێت و وەک پێشوو موچەکانیان وەردەگرن.

جەختیش دەکاتەوە، لەگەڵ موچەى مانگى دوو، ئەوەى لەم موچەى مانگى یەک لێیان بڕاوە بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح