نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پەیامێک لەسەرۆکی هەرێمەوە بۆ مامۆستا مانگرتووەکان:
پشگیریتان دەکەم، داواتان لێدەکەم لە بەر باری تەندروستیتان دەست لە مانگرتن هەڵبگرن
964+
شۆڕش قادری
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە بارەی مانگرتنی مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه داوايه‌كى ره‌وايه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “لە نزيكه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م، كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه، مانيان له خواردن گرتووه، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ره‌وايه و هه‌موومان پشتگيريى لێ ده‌كه‌ين”.
ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی موچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه
ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكايه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگهيشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاريى لايه‌نه پهيوەنديدارهكان، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی موچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ئەمریکا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم قسەیان کرد
راشیگەیاندووە، “په‌يام و داواكاريى مامۆستايان و موچه‌خۆران به گشتی، به ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان گه‌يشتووه، بۆيه داوايان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن، هه‌موو لايهكیش دڵنيا دهكهينهوه هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراقدا”.
ئەمڕۆ حەوت رۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لەبەردەم نوسینگەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی خێمەیان هەڵداوە و دژی دواکەوتنی موچە و خراپی رەوەشی گوزەرانیان، مانیان لە خواردن گرتووە، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەشدا ناوە ناوە باری تەندروستی چەند کەسێکیان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
نێچیرڤان بارزانی
لەبارەى مەرسومەکەى ئەحمەد شەرع
نێچیرڤان بارزانی: داننان بە کورد هەنگاوێکی راستە و دەبێت بچێتە دەستوورەوە
كۆبوونەوەی گرنگ بەڕێوەدەچن
دوو نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا و فەرماندەی هەسەدە لە هەولێرن
ماڵپەڕێكی ئەمریكی وادەڵێت
ئەمڕۆ مەزلوم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر كۆدەبنەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی هەیە