دانی بە تاوانەکەيدا ناوە

تۆمەتبارى کوشتنى گەنجەکەى شەوى رابردووى سلێمانى دەستگیرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى تۆمەتبارى کوشتنى گەنجەکەى شەوى رابردووى سلێمانى راگەیاند و دەشڵێت، دانى بە تاوانەکەیدا ناوە.

پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، شەوی رابردوو لە گەڕەكی كانی با لە شاری سلێمانی لە رووداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبار رایکرد.

دەشڵێت: دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لە ماوەی كەمتر لە شەش کاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

ئێستا تۆمەتبار ( ل،ت،ح ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى سلێمانى بە 964ـى وت،” ئەو کەسەى کوژراوە گەنجێکى تەمەن 17 ساڵە و بە چەقۆ کوژراوە”.

کارمەندێکى هێزەکانى کۆماندۆ لەسەر کوشتنى مێردمنداڵەک...

کارمەندێکى هێزەکانى کۆماندۆ لەسەر کوشتنى مێردمنداڵەکەى سلێمانى دەستگیرکرا