رێبەر ئەحمەد: توركیا داوای هاوكاریی لێكردووین
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هاوكاریی دەگەیەنینە توركیا و سووریا، ئاشكراشی كرد حكومەتی توركیا داوای هاوكاریی تەندروستی لێكردوون.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ـی شوبات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه وتی: “بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هاوكاریمان گەیاندووه‌تە توركیا و ئەمشەو سەرجەم هاوكارییەكان دەگەنە دەست لێقەوماوان”.
وتیشی، له‌لایه‌ن توركیاوه داوا له هه‌رێمی كوردستان كراوه تیمی ته‌ندروستی و جه‌ی سی سی بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر داروپه‌ردوودا ماونه‌ته‌وه، ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ین.
وەزیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئامادەكاریی تەواو دەكەن زۆرترین هاوكاریی بگەیەنینە رۆژئاوای كوردستان و سووریا، كە هەمان جۆری ئه‌و هاوكارییانه‌ن، كه گەیەندراونەتە توركیا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوبات، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باكووری كوردستان و تورکیا و رۆژئاوای كوردستان و سووریای بە توندی هەژاند، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌ستی پێكرا و مه‌ترسی دروست كرد.