بەچەندە؟

بۆ نرخى نەوت سەردەمى ترەمپ دەستیپێکرد

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمڕۆ یەکەم رۆژیى کردەیى دەستبەکاربوونى ترەمپە و دوێنێ سوێندى خوارد و کورسییەکەى وەرگرت، لەگەڵ دەستبەکاربوونیشى نرخى نەوت لە ئاستێکى بەرزدا مایەوە.

بۆ ئەمڕۆ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 83 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ 15 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 77 دۆلار و 36 سەنت دیاری کراوە 52 سەنت لە نرخەکەى بووەتەوە.

ئەم هەفتەیە بۆ نەوت هەفتەى زێڕین بوو، لە مێژبوو نرخى نەوت نەگەیشتبووە 80 دۆلار، بەڵام بەدرێژایى ئەم هەفتەیە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە 80 دۆلار دانەبەزى.

دوێنێ دووشەممە، گەورەترین دەسەتاودەستى دەسەڵاتى جیهان لە ئەمریکا روویدا، بایدن رۆشت و ترەمپ هات، سزا داراییەکانى ئەمەریکا بەسەر رووسیا و بەشێک لە وڵاتان دەشێت لە قازانجى بەرزبوونەوەى نەوت بێت.

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردە؛ نەوتى هەرێم چاوى لە دەنگى پ...

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردە؛ نەوتى هەرێم چاوى لە دەنگى پەرلەمانتارانە