ره‌زامه‌ندی به نزیكه‌ى 3000 پڕۆژه‌ش داوه
ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه 370 كه‌یسی سه‌رپێچی له دادگاكان تۆمار كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی پاراستن وچاککردنی ژینگە داتا‌و ئامارەکانى ساڵى 2024 بڵاوكردووه‌ته‌وه، تیایدا ره‌زامه‌ندیان به‌نزیكه‌ى سێ هه‌زار پڕۆژه‌ى جۆراوجۆر داوه‌و 370 كهیسیشیان له‌دادگاكان تۆماركردووه و 134 دهرچووشیان وه‌ك چاودێری ژینگه دامه‌زراندووه.
به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌و پڕۆژانه‌ى ره‌زامه‌ندى ژینگه‌ییان پێدراوه، بریتی بوونه له وەبەرهێنان، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، نیشتەجێبوون، بازرگانی، کشتوکاڵی، تەندروستی ، كه سلێمانى زۆرترین ره‌زامه‌ندى پێدراوه به هه‌زار و 401 پڕۆژه و سۆرانیش كه‌مترینه به 28 پڕۆژه.
هەولێر 724 پڕۆژە، دهۆك 312، هەڵەبجە 35، راپەڕین 119، گەرمیان 153، زاخۆش 60 پرۆژە.
ژماره‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ش ره‌زامه‌ندیان پێنه‌دراوه بریتی بووه له 25 پڕۆژه كه حه‌وت پڕۆژه‌یان له سلێمانى و 18 پڕۆژه‌ش له ئیداره‌ى راپه‌ڕین بووه.
سه‌باره‌ت به‌و کەیسە یاساییانه‌ى كه ده‌سته‌ى ژینگه له ساڵى رابردوو له‌سه‌ر سهرپێچچهكان تۆمارى كردوون، بریتیه له 370 كه‌یس زۆرترینیان له سلێمانى و زاخۆش هیچ كه‌یسێكی تۆمار نه‌كردووه.
له هەولێر 151 كه‌یس و 118 ئاگاداركردنه‌وه و 19 سزا و پێبژاردن و 527 بهڵننامه
سلێمانی 165 كه‌یس، سێ سزا و پێبژاردن ، هه‌زار و 535 به‌ڵێننامه و 66 ئاگاداركردنه‌وه.
دهۆك، شه‌ش كه‌یس، 225 به‌ڵێننامه و هەڵەبجە 28 كه‌یس و 59 به‌ڵێننامه 27 سه‌رپێچی.
گەرمیان پێنج كه‌سیى دادگا، راپەڕین 13 كه‌یس، 69 به‌ڵێننامه و سۆرانیش دوو كه‌یس.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، ساڵى رابردوو 134 ده‌رچوویان وه‌كو چاودێری ژینگه‌یی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دامه‌زراندوون، هەولێر 78 چاو‌دێر، سلێمانی 39، دهۆک یه‌ك، هەڵەبجە هه‌شت،
راپەرین یه‌ك چاو‌دێر و گەرمیانیش حه‌وت چاودێرى بۆ دامه‌زراون.