محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
تاوتوێی پرسی پەنابەرانیش دەکرێت
سودانى: رێککەوتنى ستراتیجیى هاوبەش لەگەڵ بەریتانیا واژۆ دەکەین
ژووری هەواڵ
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە بەریتانیایە و لەبارەی سەردانەکەی دەڵێت، سەرەتایەکى نوێ بۆ پەیوەندییەکانى نێوان بەریتانیا و عێراق بەتایبەت پەیوەندى ئەمنیى دێتە کایەوە.
سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى فرانس پرێس رایگەیاندووە، لەگەڵ بەریتانیا گفتوگۆ لەسەر پرسی پەنابەرانی دەکات و رێککەوتنێکى هاوبەشیی ستراتیجی لە چەند بوارێکدا واژۆ دەکەن.
هەر لەبارەی سەردانەکەی سودانی، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا، رایگەیاندووە، گفتوگۆ لەبارەى رێککەوتنى نوێ بۆ گەڕانەوەى پەنابەران دەکەن، بەگوێرەى ئەو بەرنامەیەى بەریتانیا لە مانگى تشرینى دووەمى ساڵى 2024 رایگەیاندووە، بەناوى بەرەنگاربوونەوەى کۆچى نایاسایی و پاراستنى سنوورەکانى.
سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا راشیگەیاند، ساڵى رابردوو قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان بەریتانیا و عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 14.3 ملیار دۆلار.