465 کیلۆ مادەی هۆشبەر گیراوە

لە 11 مانگدا 1500 تۆمەتبارى مادەى هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر کراون

+964

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا، یەک هەزار و 439 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە 677 تۆمەتباریان بەرکارهێنەر بوون و 762 تۆمەتباریشیان بازرگان بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.1.2025، محەمەد حامید، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری 11 مانگی رابردووی خستەڕوو و رایگەیاند، توانراوە دەستبگیریت بەسەر 465 کیلۆ مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر.

بە وتەی ئەو ئەفسەرە، لەسەرجەم پارێزگاکان و لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵدا هەماهەنگییان هەیە بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

پێشتر، عەقید سەلام، عەبدولخالق بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر کەمیانکردووە لە بەرامبەردا بازرگانیکردن بەو مادەیە زیادیکردووە.

روونیشیکردەوە، ئەمساڵ بەهۆی مادە هۆشبەرەکانەوە هەزار و 19 کەس دەستگیر کراون، چەندین بازرگانی نێودەوڵەتییش دەستگیرکراون و ژمارەیەک تۆڕیش هەڵوەشێندراونەتەوە، ئەمساڵیش بەکۆی گشتی، سێ تۆن و 24 کیلۆ و 600 گرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

لە 2024 دا نزیکەى 15 هەزار تۆمەتبارى مادەى هۆشبەرەکان دەس...

لە 2024 دا نزیکەى 15 هەزار تۆمەتبارى مادەى هۆشبەرەکان دەستگیرکراون