گەڕێندرایەوە ئێران

زیاتر لە 18 تۆن کاڵەکی ئێرانی دەستیبەسەردا گیرا

964+

ژووری هەواڵ

لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستگیرا بەسەر بڕی 18 تۆن و 300 کیلۆ کاڵەکی خراپبوودا کە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە راگەیاند، دوێنێ دەستیان گرتووە بەسەر کەڵەکەکەدا و ئەمڕۆ بڕیاریانداوە بیگەڕێننەوە بۆ وڵاتی ئێران.

کەیوان مەنوجەر فەتاح، لێپرسراوی کەرەنتینەی مەرزی شوشمێ بە 964ـی وت، “بەهۆی کۆنی و گەینیوی، کاڵەکەکە شیاو نەبووە بۆ خواردن” و رەتیانکردووەتەوە.

لەم مانگەدا ئەمە دووەم جارە لەو مەرزە دەستدەگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوەی خراپبوودا، هەفتەی رابردووش دەستگیرا بەسەر بڕی چوار تۆن و 700 کیلۆ بیبەری خراپبوودا.

مەرزی شوشمێ لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە دەكەوێتە ناحیەی تەوێڵە، لە دیوی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانەوە دەكەوێتە شارەدێی پاوە، سەرجەم كارەكانی لە چەند ساڵی رابردوودا تەواو كراون.

لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە13 تۆن تە...

لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە13 تۆن تەماتەدا