حەبى مادەى هۆشبەر... وێنە: ئاژانسى دەنگوباسى عێراق
زیاتر لەشەش تۆن مادەى هۆشبەریش دەستى بەسەرداگیراوە
لە 2024 دا نزیکەى 15 هەزار تۆمەتبارى مادەى هۆشبەرەکان دەستگیرکراون
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى گشتى مادە هۆشبەرەکانى عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەى ساڵى 2024 دا، 14 هەزار و 438 کەس بە هۆى تێوەگلانیان لە بازرگانیکردن و بەکارهێنانى مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئامارى ساڵى 2024ـى بڵاو کردەوە و دەردەکەوێت لە ماوەى ئەو ساڵەدا، شەش تۆن و 183 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر لە عێراقدا دەستى بەسەرداگیراوە و 14 هەزار و 438 تۆمەتباریش دەستگیرکراون.
هەر بەپێى ئامارەکان، 144 تۆمەتبار سزاى لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و 454 بازرگانى ناوخۆیى سزاى زیندانى هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو لە رووبەڕووبوونەوەکانیان لەگەڵ تۆمەتباران، سێ کارمەند کوژراو و 31 برینداریش هەبووە، لە تۆمەتبارانیش 11 کوژرا و 33 بریندار هەبووە.