تیمه‌كان به دوایدا ده‌گه‌ڕێن
كه‌سێك له نزیك رووباری سیروان ونبووه چاره‌نووسی نادیاره
964+
میلاد جه‌لال
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌واڵى ونبوونى كه‌سێك له نزیك رووباری سیروان له قه‌زاى کەلار بڵاوبووه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت خنكاوه یان نا، به‌ڵام به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوایدا.
ئەو کەسەی کە ونبووە ناوی سۆران محەمەدە، تەمەنی نزیکەی 46 ساڵە.
ئەنوەر ئیبراھیم سەرپەرشتیاری تیمی غەواس لە بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـى وت، کەسوکاری وتویانە ھیچ کێشەیەکی نەبووە، دوای نوێژی عەسر لەماڵ دەرچووە بەمەبەستی راوەماسی، ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک رووبارەکە دۆزراوەتەوە.
وتیشی “لە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو ئاگادارکراونەتەوە و تیمەکانیان تا ئێستاش هه‌ر لەسەر رووبارەکەن و بەدوایدا دەگەڕێن به‌ڵام ھیچ سۆراغێکیان دەستنەکەوتووە، له‌وه‌ى كه خنكابێت یاخود ونبووبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن