ئیدارەى راپەڕین و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە
بەفربارین رێگاى زینى وەرتێى داخست
964+
ئاکام غەفور-سۆران
شەوى رابردوو، بەفرێکى باش لە زینى وەرتێ باریوە و بەهۆیەوە رێگاى هاتوچۆکردن لە لۆفەکانى زینى وەرتێوە وەستاوە.
زینى وەرتێ رێگایەک یەکسایدى لۆفاولۆفى شاخاوییە، ئیدارەى راپەڕین و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە وەرزى زستاندا ناوە ناوە بەهۆى بەفربارینەوە دادەخرێت
هەژار حاجی، سەرۆکی شارەوانی ناحیەیی وەرتێ، بە 964ـی وت،”بەهۆی زۆری بەفر بارینەوە ئێستا لۆفەکانی زینی وەرتێ داخراوە و شۆفێران ناتوانن ئەو رێگایە بۆ هاتوچۆ کردن بەکار بێنن”.
وتیشی،”داوا لە شۆفێران دەکەین خۆیان لەم رێگایە نەدەن تاکو پاک دەکرێتەوە لە بەفر، هەر ئەمڕۆش تاکو نزیک کاتژمێر 10:00ـى پێش نیوەڕۆ پاک دەکەرێتەوە لە لایان تیمەکانی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح