ئاسایش گومان دەکات

لەنزیک بازاڕی زاخۆ چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

شەوی رابردوو، پێش کاتژمێر 12:00ی شەو، لە گەڕەکی بەدرخان کە دەکەوێتە سەنتەری شاری زاخۆ، ئاسایش لەهەڵمەتێکدا توانیان چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن و گومانیان هەیە تۆڕێکی بەرفراوانی بازرگان لەگەڵیان بێت.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی زاخۆ، کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت و زانیارییەکانی بۆ 964 خستەڕوو وتی، ئەو چوار کەسانە پێشتر بەکارهێنەر بوون، ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەن و بەدواداچوون بەردەوامە، گومان دەکەین تۆڕێکی بەرفراوان بن.

لەبارەی دەرئەنجامی کارەکانیان، باسی لەوەکرد، دوای پێکهێنانی بەشی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە ئاسایشی زاخۆ، توانیومانە تا رادەیەکی زۆر کۆنترۆڵی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بکەن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

نزیکەی دوو ساڵ دەبێت بەشی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لەزاخۆ پێکهێنراوە و لەچەندین هەڵمەتی جیا جیا توانیویانە ژمارەیەکی زۆری بازرگان و بەکارهێنەر دەستگیربکەن.

بەپێی سۆراغی 964، لەو هەڵمەتانەدا، بەهۆی خۆرادەست نەکردنیان و لە ماوەی کاری بەشەکەدا، دوو کەس لەو بازرگان و بەکارهێنەرانە بەگوللەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

632 كەس بە تۆمەتی

632 كەس بە تۆمەتی "تیر*ۆر* و 1019 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

حەوت کۆمپانیای بازرگانی زاخۆ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ل...

حەوت کۆمپانیای بازرگانی زاخۆ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌ لیستى بلۆككراوه‌كاندان

بەهۆی نەبوونی

بەهۆی نەبوونی "ئەی تی ئێم" موچەخۆرانی باتیفا ئەبێ بچنە زاخۆ