خاوەنی کتێبەکەش سوپاسی دەکات

خوێندکارێکی پزیشکی زانکۆی کۆیە هەڵەیەک لە کتێبی خوێندنەکەی دەگرێت

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

خوێندکارێکی قۆناغی چواری بەشی پزیشکیی زانکۆی کۆیە، هەڵەیەک لە دوو لە کتێبەکانی مەنهەجی خوێندنەکەی دەدۆزێتەوە کە لە 190 وڵات مەنهەجی سەرەکییە، دوای ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیای وەبەرهێن و سەلماندنی هەڵەکە بە هەندێک سەرچاوەی دیکەی زانستی، کۆمپانیاکە سوپاسی دەکات.

ئەو خوێندکارە هەڵەکەی لە بابەتی (نەخۆشی هەوکردنی دیواری ناوەوەی دڵ)دا دۆزیوەتەوە، کە لەو دوو کتێبەدا یەکێک لە سێ نیشانەی تووشبوون بەو نەخۆشییە باس دەکات، ئەویش تەواوی سێ نیشانەکەی بە هەڵە داناوە و هۆکاری هەڵەکەشی بە کۆمپانیا وتووە و ئاماژەی پێداوە.

موحەممەد فازڵ، ئەو خوێندکارەی هەڵەکەی دۆزیوەتەوە، بە 964ـی وت، کە هەڵەکەم دۆزییەوە کۆمپانیام بە ئیمەیڵێک لێ ئاگادارکردەوە، دوای ئەوەی بۆم سەلماندن و بە بەڵگەوە بۆم شیکردنەوە، وەڵامیان دامەوە سوپاسیان کردم و پێیان وتم لە چاپەکانی داهاتوودا هەڵەکە راست دەکەینەوە و چاکی دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سوودی دۆزینەوەی هەر هەڵەیەک لە هەر کتێبێکی پزیشکیدا، وادەکات زیاتر وردەکاری هەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەخۆشییەکان، بۆ ئەوەی نەخۆش تووشی کێشەی دیکەی  تەندروستی نەبێتەوە”

ئەو دوو کتێبەی ئەو خوێندکارە هەڵەکەی تێدا دۆزیوەتەوە ناوەکانیان  (TEXTBOOK OF PEDIATRICS)و (ESSENTIAL  PEDIATRICS)،   ئەو کتێبانە لە ساڵی 1936ەوە بەرهەمهێنراون و ساڵانە لیژنەیەکی پسپۆر هەڵەکانیان دەستنیشان دەکەن بۆ بەرەو پێشبردنی زیاتری کتێبەکان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گۆڤارێکی زانکۆی کۆیە لە عێراق پلەیەکی زانستی جیاوازی ب...

گۆڤارێکی زانکۆی کۆیە لە عێراق پلەیەکی زانستی جیاوازی بەدەستهێنا